د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ر
"ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر بودجه كراوه، ته‌واوی داواكارییه‌كانی هه‌رێم نییه، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراوه"

K24 - هه‌ولێر:
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و هاوكات ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)ی عێراق، هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بووه له‌چاره‌سه‌ر، نه‌ك كێشه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ربودجه كراوه، ته‌واوی داواكارییه‌كانی هه‌رێم نییه، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراوه.
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ گوتی: "بودجه‌ی (2021) بودجه‌ی قه‌یرانه، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، به دڵنیاییه‌وه زۆرمان لێی ده‌ستناكه‌وێت، ته‌نانه‌ت عێراقییه‌كانیش ئه‌وچاوه‌ڕوانییه‌یان نییه، ئێستا چاوه‌ڕوانی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتین له عێراق، تا بزانین شێوازی پایه‌ندبوونیان چۆنه ده‌بێت".
گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ر، نه‌وه‌ك درووستكردنی گرفت، ئه‌و گرفتانه‌ی له به‌غداش درووست ده‌بوو، به‌هۆی گۆڕانكاری سیاسی و هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه، كه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه‌كان رێكبكه‌ون، بودجه یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی هه‌میشه بووته كێشه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌كاتێكدا پرسی گرنگتریشمان هه‌یه، وه‌ك مادده‌ی (140) و هێزی پێشمه‌رگه".
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له ماوه‌ی رابردوو، شاندی دانووستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "مه‌سرور بارزانی"، پشتیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، توانرا پشوو درێژییه‌ك هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، تا به وردی مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، هه‌موو ئه‌و داتایانه‌مان پێشكه‌شیان كردووه، كه گومان له‌سه‌ری هه‌بوو، دواتر خۆشیان لێی دڵنیابوونه‌وه، توانیمان دووباره متمانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان درووست بكه‌ینه‌وه، بۆ شه‌قامی عێراقیشی روونبوویه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نه‌بووه له كێشه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی كراوه، هه‌موو داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی تێدا نییه، به‌ڵام لایه‌نی كه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراوه، ئه‌وه‌ی له وتاره‌كانیشیاندا دیاربوو، كێشه‌ی كوتله سیاسییه‌كانی عێراق بوو، نه‌ك هه‌رێمی كوردستان كێشه بێت، به‌ڵكو به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ر".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی (2021) سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاشكرای كرد، "ئه‌و بودجه‌یه بۆ ساڵێكی داراییه، له (1ی 1ی 2021)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام شێوازی جێبه‌جێكردنی بۆ (3) مانگی رابردوو، پێویستی به رێنمایی هه‌یه، كه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت، له‌وێوه ئێمه ده‌چینه ورده‌كاری پشكی هه‌رێمی كوردستان".
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ روونیكرده‌وه، "پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێنماییه‌كانی له‌سه‌ر بودجه به شێوه‌ی پچڕ پچڕی ده‌رده‌كرد، وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردووه، له‌كاتێكدا پێویسته به شێوه‌ی گشتگیری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێمدا بكات، پێویسته له داهاتوودا له‌گه‌ڵ عێراق دبچینه ورده‌كاری ته‌كنیكییه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بتوانین ده‌سته‌به‌ری پشكی هه‌رێم بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری له‌پێشه‌ینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێدانی مووچه ده‌بێت".
ئاشكراشی كرد، "ئێمه هه‌وڵمان داوه، یاسای بودجه به‌جۆرێك دابڕ‌ێژین، كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدراڵی بگونجێت، هه‌رچه‌نده هه‌موو داواكارییه‌كانمان به‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه ده‌ستكه‌وتی كرنگن، پێویستیشه یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین دۆسیه‌ی نه‌وت له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ته‌نانه‌ت لایه‌نه عێراقییه‌كانیش گله‌ییان له یاسای بودجه هه‌بووه، كه سیسته‌مه‌كه ئه‌وه‌نده ئاڵۆزه و به شێوه‌ی مه‌رگه‌زیه‌یت مامه‌ڵه كردووه، له ساڵانی رابردوو سوودیان له یاسای بودجه نه‌بینیووه بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌م ساڵ هه‌وڵ دراوه، وه‌كو سندوقی پارێزگاكان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
سه‌باره‌ت بۆ گۆڕانكاری له نرخی نه‌وت د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و یاسایه‌ی هه‌یه، پابه‌ند ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش نزم ببێته‌وه، به‌ڵام بڕی پشكی هه‌رێم كه‌م ناكات، ئه‌مه عێراقه ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورتهێناندا بكات".
روونیشكرده‌وه، "ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان ساڵانی (2014-2021) له پاكتاوی دارایی هه‌بووه، له یاسای بودجه‌ی (2021) جێی كراوه‌ته‌وه، شێوازی جێبه‌جێكردنی په‌یوه‌ندی به دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت".
له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستانیش د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "دوای ده‌رچوونی رێنمایی دارایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات".
د.ی