عێراق فڕۆکەی نوێ دەکڕێت
دهستهی فڕۆکەوانی مهدهنی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی کەنەدی و کۆمپانیای ئێرباس گفتوگۆ دەكات
K24 - ھەولێر
دهستهی فڕۆکەوانی مهدهنی عێراق، رێكاری نوێ بۆ کڕینی دوو فڕۆکەی ئێرباس A220 رادەگەیەنێت، کە ئامانج لێی زیادکردنی فڕۆکەی مهدهنییهكانه بۆ هێڵی ئاسمانی عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی فڕۆکەوانی عێراق، ئاسایشی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مهدهنی عێراق، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی کەنەدی و کۆمپانیای ئێرباس و نوێنەرانی فەرمانگەی هونەری لە هێڵی ئاسمانی عێراق ئەنجامداوە، کۆبوونەوەکە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوەچووە و تاوتوێی ئەو بەرپرسیاریێتییانە کراوە، کە پێویستە لایەنی کەنەدی پێشکەش بە دهستهی فڕۆکەوانی مهدهنی عێراقی بکات، بۆ ئەوەی دەست بە تۆمارکردنی کڕینی فڕۆکەکان بکەن، هەروەها تاوتوێی رادەستکردنی فڕۆکەکان بە هێڵی ئاسمانی عێراق کراوە، بەر لەوەی سەرجەم رێوشوێن و کارە هونەرییەکانی پەیوەست بۆ تۆمارکردن تەواوبکرێت.