(2) مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرا
هێرشه مووشه‌كییه‌كه هیچ زیانێكی نه‌بووه

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، بنكه‌ی سه‌ربازی "به‌له‌د"ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، (2) مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه ئاسمانییه سه‌ربازییه كراوه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
بنكه سه‌ربازییه‌كه، كه بۆ كاره سه‌بازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌كاردێت، چه‌ندین جاره رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه مووشكییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی "به‌له‌د"ی ئاسمانی، هیچ زانێكی نه‌بوو، پێده‌چێت مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی "دۆجمه"ی دیاله‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه‌یه كرابێت.
شانه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێرشه‌كه له كاتژمێر (12:15)ی نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی بنكه ئاسمانییه‌كه كراوه، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیشی تێدایه.
د.ی