دوو په‌رله‌مانتاری گۆڕان: باشماخ لە رابردوو و ئێستاش ناوەندێکی گەورەی قاچاخچێتیە و به به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنین
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د: باشماخ لە رابردوو و ئێستاش ناوەندێکی گەورەی قاچاخچێتیە و به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنین
K24 - هه‌ولێر:
دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، له سه‌ر ئاشكراكردنی قاچاخچێتی له خاڵی سنووری باشماخ، ئاگاداركردنه‌وه‌یان له دادگا بۆ هاتووه و ئه‌وانیش له به‌رده‌م دادگا ئاماده ده‌بن و به به‌ڵگه‌وه قاچاخچێتییه‌كان ده‌سه‌لمێنن.
هه‌ر یه‌كه له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له فراكسیۆنی گۆڕان، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر كه‌یسی قاچاخچێتی له خاڵی سنووری باشماخ بڵاوكرده‌وه، به‌و هۆیه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركرا و پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا.
هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه، له فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه: "بەفەرمی ئاگادارکردنەوەی دادگامان پێگەیشت، بۆ دادگاییکردنمان بەپێی ماددەی 433لە یاسای سزادانی عێراقی. واژۆمان کرد و بەویستی خۆمان دەچینە بەردەم دادگا، ئەوەی گوتومانە لەسەر قاچاخچێتی بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین".
دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، باشماخ لە رابردوو و ئێستاشدا ناوەندێکی گەورەی قاچاخچێتیە.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، قه‌باره‌ی قاچاخچێتی له سنووره‌كه و دانانی نووسینگه‌ی تایبه‌ت به‌و كاره ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "لە بازاڕی جگەرە ئۆفیستان داناوە و 96٪ جگەرەی کوردستان بە قاچاخ دێت".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاشكرایان كردووه، لە گه‌ڕه‌كی عەقاری شاری سلێمانی ئۆفیسی قاچاخچێتی دانراوه و ھەزاران ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل له‌و رێگه‌یه‌وه داخلکراون، بۆ ھەر ئۆتۆمبێلێکیش 6 ھەزار و 500 دۆلارتان وەرگرتوە.
هه‌روه‌ها نرخی قاچاخچێتی هێلكه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "بارھەڵگرێک ھێلکە بە 12 ھەزار دۆلار‌و ھێلکەی تروکاندن بۆ جوچکە 16 ھەزار دۆلار".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د ده‌شڵێن: "بارێک دوگ بە 25 ھەزار دۆلار، بارھەڵگرێک مس و فافۆن بە 7 ملیۆن دەبەن، مریشکی بەستو و خورما و ماسی... ھتد".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یاندا، كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دادگا و داواکاری گشتی و دەسەڵات، "تەماشاکەرن و زەلیلانە لەو قاچاخچیانە دەڕوانن، لەبری ئەوانەی سەدان ملیۆن دۆلاریان بە قاچاخی برد و ئەوانەی رێگا خۆشکەر و بکەری قاچاخچێتین، ئێمە دەدەنە دادگا! لە کاتێکدا ھەر ئەوانن بە ھەزاران دۆنم زەویان لەم شارە داگیرکرد و سلێمانیان کرد بە شاری جەمەلۆن و مەغزەن".
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌موو شتێك له به‌رده‌م دادگا ده‌سه‌لمێنن و به ورده‌كاریی و ناوهێنانه‌وه و هیواش ده‌خوازێت دادگا سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت.
ده‌شڵێن: "یان دادگا سەربەخۆیانە بڕیار دەدات و قسەکانمان دەسەلمێنێت یان بە ساڵێک بۆ پێنج ساڵ حوکمی ئێمە دەدا، چونکە ھیچ سزای پێبژاردنێک نادەینە قاچاخچییەکان".