یانه‌ی سێڤییا بووه پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ
بۆ سێیه‌م وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه‌ی برده‌وه
یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی بووه پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016، دوای ئه‌وه‌ی تیپه ئه‌نده‌لووسییه‌كه یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك له ریدز برده‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له خوله‌كی 35 به لێدانێكی هونه‌ری جوان له لایه‌ن دانیێل ستۆریج ـه‌وه پێشكه‌وت.
یانه‌ی سێڤییا له خوله‌كی 46ـی ده‌ستپێكی گێمی دووه‌می یارییه‌كه له لایه‌ن گۆڵكاری به توانای یانه‌كه (كێڤین گامێیرۆ) ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر خۆرخی ئه‌رماندۆ مۆرینۆ كه به كوكی ناسراوه دوو گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌كی تۆمار كرد و ئه‌م وه‌رزه‌یش یانه‌كه‌ی به نازناوی یۆرۆپا لیگ ئاشنا كرد.
یانه‌ی سێڤییا بۆ سێیه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك نازناوی یۆرۆپا لیگی برده‌وه، له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره بكات و پێنجه‌مین نازناوی یانه‌كه‌ش بوو له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌دا.