ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە ھێزەكانی نەكشێنێتەوە بەغدا
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش رایگەیاند، داوایان لە حكوومەتی عێراق كردووە ھێزەكانی لە بەرەكانی شەڕەوە نەكشێنێتەوە ناو شاری بەغدا.
ستیڤ وارن گوتەبێژی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەسەر داوای ئەوان، سوپای عێراق ھێزەکانی لە بەرەکانی شهڕ نەكشاندوەتەوە ناو بەغدا.
ئەمە لە كاتێكدایە كە حكوومەتی عێراق بەنیاز بووە ھەندێك لە ھێزەکانی لەبەرەکانی شەڕ بکشێنێتەوەو رەوانەی ناو شاری بەغدایان بکات، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی بەغدا، کە لە ھەفتەی رابردوودا، چەندین ھێرش و تەقینەوە لە بەغدا روویاندا.
وارن دەشڵێت: "ههرچهنده بڕیاری کۆتایی کشانەوەی ھێزە عێراقییەکان، بڕیاری حکوومەتی عێراقییە، بەڵام هاوپهیمانی نێودهوڵهتی گفتوگۆی لهگهڵ حكوومهتی بهغدا كردووه، كه هێزهكانی له بهرهكانی شهڕی دژ به داعش نهكشێنێتهوه".
لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا چەندین تەقینەوە لە بەغدا روویانداوە بەو ھۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیان، ئەمەش وایكر حكوومەتی عێراق بیر لە كشانەوەی ھێزەكانی لە بەرەكانی شەڕ بۆ ناو بەغدا بكاتەوە.