لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە کۆدەبێتەوە

"بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق بەرچاوڕوونی بۆ حکومەت دروستبووە"

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ به‌ کوردستان24ی راگەیاند، دوای به‌رچاڕوونی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی فیدراڵی، بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی عێراق بەرچاوڕوونییەك بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستبووە، بۆیە چاوەڕێن لە ئایندەیەکی نزیک پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بکرێت و رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

بودجه‌ی (2021)ی عێراق له‌ (31)ی مانگی رابردوو په‌سند كرا و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌و شێوه‌یه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ركرا و جێگیربوو، كه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندی دانووستانكاری راسپاردبوو، به‌پێی ده‌ستوور بێت.

د.ی