ئەمەریکییەکان چی لەبارەی سەلامەتی ڤاکسینی کۆرۆنا دەڵێن؟
ئایا حاڵەتی مردنەکان پەیوەندیان بە ڤاکسینەکەوە هەیە؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له ئه‌مه‌ریكا پرسیارێك رووبه‌ڕووی هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و مۆدێرنا بۆته‌وه: "ئایا به‌هۆی ڤاكسینه‌كه‌وه كه‌س مردووه؟".
كه‌ناڵی KCTV5ـی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پزیشكان پێداگری لهوهدهكهن ئه‌و مردنانه‌ی دوای ڤاكسینه‌كه رووده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان په‌یوه‌ندی به ڤاكسینه‌كه‌وه نییه. تا ئه‌مساته‌ش، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئاژانسه‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجامیانداوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای ڤاكسینه‌كه مردوون یان تووشی كۆرۆنا بوون، دڵنیاییان داوه له‌وه‌ی كه هیچ په‌یوه‌ندی به ڤاكسینه‌كه‌وه نه‌بووه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن-ی ئه‌مه‌ریكی CDC هیچ حاڵه‌تێكی له‌سه‌ر ئه‌وه تۆمارنه‌كردووه كه به‌هۆی ڤاكسینه‌كه‌وه كه‌سێك مردبێت.
لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌لایه‌ن CDC له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه 10ی كانوونی دووه‌م (بهنایهری 2021)، د. گریگۆری مایكڵ، دوو هه‌فته دوای وه‌رگرتنی دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ر له دژی كۆرۆنا ڤایرۆس، گیانی ده‌ستدا.
د. مایكڵ، ته‌مه‌نی 56 و ماوه‌ی 15 ساڵ بوو له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی میامی كاری ده‌كرد. به‌پێی كه‌ناڵی UPEE به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له فلۆریدا و سه‌نته‌ری نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن له لێكۆڵینهوهدابوون كه تێبگه‌ن، ئایا د. مایکڵ به‌هۆی ڤاكسینه‌كه‌وه مردووه.
رۆژنامه‌ی Sun Sentinel نوسیویه‌تی: "د. مایكڵ له 18ی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2020) له‌سه‌نته‌ری Mount Sinai " ژه‌می (دۆزی) یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
دوای سێ رۆژ په‌له‌ی بچووكی سور له‌سه‌ر ده‌ست و پێكانی ده‌ركه‌وتووه. گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه هۆڵی فریاكه‌وتن له Mount Sinai، دوای دابه‌زینی ئاستی خوێنی رازی بووه بخرێته ژێر چاودێری ورده‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك تووشی جه‌ڵته ده‌بێت و ده‌مرێت.
ژنه‌كه‌ی مایكڵ له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "به‌رگریكارێكی به‌هێزی ڤاكسینه‌كه بوو".
هه‌روه‌ها پسپۆرانی ده‌رمانسازی پێداگری له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخێكی تریش هه‌یه كه هیچ ده‌رمانێك كاریگه‌ری 100%ی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام دواتر تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوو. شتێكی سه‌یر نییه.
به‌پێی راپۆرتێكی نوێ له‌سه‌ر گروپێكی 246 كه‌سی له ویلایه‌تی میشیگان كه به‌ته‌واوی هه‌ردوو دۆزی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، 3 كه‌سیان دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، مردوون.
به‌رپرسێكی ته‌ندروستی به رۆژنامه‌ی دیترۆیت نیوز-ی راگه‌یاندووه، گروپه‌كه له‌ماوه‌ی 1ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021) تا 31ی ئادار (مارسی 2021) له میشیگان، ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه. به‌دیاریكراوی هه‌فته‌یه‌ك دوای وه‌رگرتنی ژه‌می (دۆز)ی دووه‌م پشكنینیان كردووەته‌وه، كه‌چی 2 كه‌سیان تووشی كۆرۆنا بونه‌ته‌وه.
لین سویتڤین وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان به رۆژنامه‌ی زه دیترۆیت-ی وتووه چه‌ند كه‌سێكیان له‌دوای وه‌رگرتنی دۆزی یه‌كه‌م و به‌ر له‌وه‌ی دۆزی دووه‌م وه‌رگرن تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌روه‌ها به‌شێك له زانایان له رێگه‌ی گۆڤاری نیوزویك-ه‌وه رۆژی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2021) رایانگه‌یاندووه كه كاریگه‌ره لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینه‌كه ده‌گمه‌ن و سه‌یره، له‌كاتێكدا تا ئه‌و رۆژه 65 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبوو. یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌س ده‌ركه‌وت بریتی بوو له‌وه‌ی هه‌ستكردن بوو به‌ئازار و سووربوونه‌وه‌ی شوێنی لادانی ڤاكسینه‌كه و ماندووبوون.
له‌نێو راپۆرته پزیشكییه‌كاندا، مردنی دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه وه‌ك رووداوێكی ناخۆش سه‌یرده‌كرێت و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه كه هه‌ردوو كۆمپانیای ڤایزه‌ر و مۆدێرنه به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسینه‌كه‌ن، هیچ شتێك ناشارنه‌وه له‌سه‌ر مردنه‌كان. به‌ڵام به‌پێی داتاكانی VAERS -ی تایبه‌ت به سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن تا ئێستا 970 كه‌س له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه مردووه. كه 495 حاڵه‌تیان دوای وه‌رگرتنی مۆدێرنا و 475 كه‌سی تریان دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایزه‌ر.
كینیت وۆدز سه‌رۆكی ته‌نفیزی ئاژانسی ده‌رمان و به‌روبوومه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی له‌به‌ریتانیا به نیوزویك-ی راگه‌یاندووه كاتێك یه‌كێك ده‌مرێت دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، به‌ڵگه نییه كه ده‌رمانه‌كه بووبێته هۆی مردنی.
د. ئارنۆڵد مۆنتۆ مامۆستای ئهپیدیمیالۆژی و ته‌ندروستی گشتی له زانكۆی میشیگان پێیوایه ئه‌وانه‌ی مردوون تێكڕای ته‌مه‌نیان له 78 ساڵدایه. بۆیه ئه‌وانه هه‌میشه به‌ده‌ست نه‌خۆشی وه‌ك شه‌كره و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ و زه‌هایمه‌ره‌وه ئه‌ناڵێنن.
مۆنتیۆ كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئیداری خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكییه به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی گوتووه له هه‌ر ملیۆنێك ته‌نیا 5 كه‌س هه‌ستیاریی و په‌رچه‌كرداری خراپ-یان هه‌بووه بۆ ڤاكسینی ڤایزه‌ر. ده‌شڵێت: "سه‌باره‌ت به ڤاكسینی مۆدێرنا، له‌هه‌ر ملیۆنێك كه‌س ته‌نیا 2 كه‌س په‌رچه‌كرداری خراپی هه‌بووه بۆ ڤاكسینه‌كه".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه هه‌ر كه‌سێك كه ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرێت بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت تا بزانرێت په‌رچه‌كرداری راسته‌وخۆی هه‌یه یان نا. ئه‌وكات رێگه‌ی پێده‌درێت بڕوات.
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن ئه‌وانه‌ی كه هه‌ستیاری خراپیان به‌رامبه‌ر ڤاكسین هه‌یه، كه‌مێك سه‌رئێشه و كۆكه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌ستكردن به ماندووبوون تێیاندا ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێكیان تا دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بووه.
ئه‌مه‌ریكا له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین كه‌س ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه وه‌ك چۆن له مردن و تووشبوونیش له پله‌ی یه‌كه‌مدایه. تا ئه‌مڕۆ 7ی نیسان (ئه‌پرلی 2021) زیاتر له 168ملیۆن و 592 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه. كه ده‌كاته 26%ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا. به‌پێی ئاماره‌كانی سایتی بلۆمبێرگ رۆژانه 2 ملیۆن و 990 هه‌زار ئه‌مریكی ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن.