ئه‌مه‌ریكا: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌وتنیان به خۆوه بینیوه
گه‌ڕی سێیه‌می پرۆسه‌ی دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانس و به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
گه‌ڕی سێیه‌می پرۆسه‌ی دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانس و به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌وتنیان به خۆوه بینیوه.
هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌نتۆنی بیلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به وتاری وڵاته‌كانیان گفتوگۆكه‌یان ده‌ستپێكرد.
له وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: حكومه‌تی عێراق بنه‌ماكانی ده‌ستووری له میانی به‌رنامه‌ی خۆیدا ره‌چاوكردووه و به قوڵی كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له بره‌ودان و پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵاته‌كه‌یدا.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گوتی: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێم به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان پێشكه‌وتنی به خۆوه بینیوه.