سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له مۆسكۆیه
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، فالح فه‌یاز، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا، ئه‌لكسه‌نده‌ر ڤۆمین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، فالح فه‌یاز، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا، ئه‌لكسه‌نده‌ر ڤۆمین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولادا باس له پرسه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری سه‌ربازی و ته‌كنیكی نێوان هه‌ردوولا و ئاسۆی پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی عێراق و رووسیا له بواره‌كانی به‌رگری و ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌یاز له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا نیكۆڵای پاترۆشیڤ كۆبوویه‌وه.