له‌ خولی ئێرانه‌وه‌ گرێبه‌ست پێشكه‌شی رۆناڵدینهۆ كراوه‌

ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی داوای كردووه‌ بیده‌نی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه‌ ده‌كات

رۆناڵدینیۆ، ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی برازیل و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لەلایەن یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانەوە داوا دەکرێت.

سەرچاوەکانی ئێران بڵاوییان کردەوە، لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی پێرسپۆلیس، پەیوەندییان بە رۆناڵدینهۆ یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی برازیل و یانەکانی بارسێلۆنا و ئەیسی میلان کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو لە ریزەکانی ئەوان یاری بکات، بەڵام ئەو یاریزانە داوای پارەیەکی خەیالی لەو یانەیە دەکات.

سەرچاوەکانی ئاماژەیان بەو بڕە داواکراوەکەی رۆناڵدینهۆ کردووە و بڕەکەش دەگاتە نزیکەی  سێ ملیۆن دۆلار بۆ یەک وەرز.