هانده‌رانی لیڤه‌رپوول داخی شكسته‌كه‌یان به‌ یاریزانێكی خۆیان ڕشت

دوای شکستەکەی لیڤەرپول بەرامبەر سێڤییا، لە یاری کۆتایی یورۆپا لیگ، ھاندەرانی رێدز ھێرشێکی توندیان کردۆتە سەر ئالبێرتۆ مۆرێنۆی بەرگریکاری یانەکەیان.

لەو ھێرشەدا، ھاندەرانی لیڤەرپۆل پێیانوایە، مۆرێنۆی بەرگریکاری ئیسپانی پێشووی یانەی سێڤییا كه‌ ئه‌مساڵ یاریی بۆ لیڤه‌رپوول ده‌كات له‌م یارییه‌دا لە ئاستی پێویستی خۆی نەبووە، پێیانوایه‌ ئه‌و یاریزانه‌ هۆكار بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئەو دۆرانە بن.

یەکێک لە ھاندەرانی رێدز، چووەتە ناو ویکیپێدیای تایبەت بەو یاریزانە و دەستکاری زانیارەکانیشی کردووە.

ئەو ھاندەرە لە زانیاری گواستنەوەی مۆرێنۆ نوسیویه‌تی، مۆرێنۆ بۆ یەک شەو گەرایەوە سێڤییا و توانیشی دوو گۆل تۆمار بکات، ھەربۆیە لە ئێستادا ھاندەرانی رێدز توورەیەکی زۆریان بەرامبەر بەو یاریزانە ھەیە و داوای جێھێشتنی یانەکەیان دەکەن.

ئالبێرتۆ مۆرینهۆ، دوێنێ به‌ له‌ فیناڵی یۆرۆپا لیگ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی كرد، ئه‌و له‌ هاوینی 2014 له‌ یانه‌ی سێڤییاوه‌ بۆ ریزه‌كانی لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه‌.