مێركڵ هۆشداری ده‌داته رووسیا
ئه‌ڵمانیا داوای له رووسیا كرد، ژماره‌ی هێزه‌كانی له ناوچه سنوورییه‌كانی ئۆكرانیا كه‌مبكاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ڵمانیا داوای له رووسیا كرد، ژماره‌ی هێزه‌كانی له ناوچه سنوورییه‌كانی ئۆكرانیا كه‌مبكاته‌وه.
نووسینگه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوای له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن كردووه، ئه‌و هێزه زۆره‌ی له ناوچه سنوورییه‌كانی ئۆكرانیا مۆڵی داوه، بكشێنێته‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، مێركڵ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ پوتن كردووه و داوایكردووه، مۆسكۆ ژماره‌ی سه‌ربازانی خۆی له سنووری ئۆكرانیا كه‌مبكاته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا سوپای رووسیا به هه‌زاران سه‌ربازی به چه‌كی قورسه‌وه ره‌وانه‌ی سنووری ئۆكرانیا كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: یه‌كێك له داواكارییه‌كانی مێركڵ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕان: ئ.ر