ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست به دانیشتنه‌كانی وه‌رزی دووه‌می ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به په‌سندكردنی بودجه‌ی ئیتیحادی عێراق له كۆتایی مانگی ئازاری رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كۆتایی به وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانی ساڵی سێیه‌می خۆی هێنا.
له باره‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دووه‌می دانیشتنه‌كانی، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شیر حه‌داد بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ی مادده‌ی 57ی ده‌ستووری عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی (20ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021) ده‌ست به دانیشتنه‌كانی وه‌رزی دووه‌می یاسادانان له ساڵی سێیه‌می ئه‌م خوله‌ی نوێنه‌ران ده‌كات.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی دانیشتنه‌كانی نوێنه‌ران هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كه بڕیاره له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێت و پێش پرۆسه‌كه نوێنه‌ران ده‌بێت خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.