نادال خۆی بۆ ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 یهكلایی كردهوه
رافایل نادال، تێنسزانی ئیسپانی بریاریداوە بەشداریی لە ھەر سێ بەشی پاڵەوانیەتی، ئۆلمپیادی ریۆ ٢٠١٦ بکات.
راھێنەری رافایل نادال، تێنسزانی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، نادال دەیەوێت بەشداریی لە ھەر سێ بەشی ئەو پاڵەوانیەتییه به یارییە تاکیەکان و دووانە و تێکەڵاو بکات، بۆیە لە ئێستادا ئامادەکارییەکی باش دەکات، بۆ یارییەکانی ئۆلمپیادی ریۆ ٢٠١٦.
راھێنەرەکەی تێنسزانی ئیسپانی باسی لە پاڵەوانیەتی مایۆرکاش کرد و گۆتی:" رافا دەیەوێت لەو یارییەدا ئامادەکارییەکی باش بکات بۆ یارییەکانی وێمبلدۆن بکات، چونکە بەشداریکردن لە چیمەنی مایۆرکا، دەرفەتێکی باشە بۆ یارییەکانی چیمەنی ویمبلدۆن.