ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر حه‌وت دامه‌زراوه‌ی چیندا سه‌پاند
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ سزای دارایی به‌سه‌ر حه‌وت كیانی چینی‌دا سه‌پاند، كه تایبه‌تن به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا وه‌سفكردن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ سزای دارایی به‌سه‌ر حه‌وت كیانی چینی‌دا سه‌پاند، كه تایبه‌تن به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا وه‌سفكردن.
وه‌زیری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا، جینا ریموندۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئامانجمانه نه‌هێڵین ئه‌و كۆمپانیا چینیانه سوود له ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مه‌ریكایی وه‌ربگرن و له بواری سه‌ربازیدا بیكه‌نه پشتیوان بۆ هه‌وڵه‌كانی نانه‌وه‌ی پشێوی و له‌باربردنی سه‌قامگیری.
به گوێره‌ی سزاكان، ئه‌و كۆمپانیایانه له‌مه‌ودوا رێگه‌یان پێ نادرێت مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بكه‌ن.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 60 دامه‌زراوه و كۆمپانیای ئابووری و بازرگانی چینی خستووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه و سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.