به‌ریتانیا ورده‌كاری هێرشه‌كانی مانگی رابردووی بۆ سه‌ر داعش له عێراق ده‌خاته‌ڕوو
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، له مانگی ئازاری رابردوودا فڕۆكه‌كانی به‌ریتانیا له ئاسمانی ناوچه‌كانی باكووری عێراق چه‌ندین جار بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، له مانگی ئازاری رابردوودا فڕۆكه‌كانی به‌ریتانیا له ئاسمانی ناوچه‌كانی باكووری عێراق چه‌ندین جار بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان هێزه وشكانییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كراوون و له ئۆپراسیۆنێكی 10 رۆژی‌دا به‌شدار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، به هۆی كاریگه‌ری ئه‌و به‌شدارییه‌ی به‌ریتانیا، هێزه عێراقییه‌كان توانیویانه له چیاكانی سنووری قه‌زای مه‌خموور له باشووری خۆرئاوای هه‌ولێر، چه‌كدارانی داعش له ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌كانیان ده‌رپه‌ڕێنن.
هێرشی فڕۆكه‌كانی به‌ریتانیا رۆژی (22ی ئازار/ مارسی 2021) كراوه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش و سێ فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی پادشایی به‌ریتانیا له جۆری "تایفۆن" به‌شداریان كردووه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا بن وڵاس، رایگه‌یاند، هێزه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز