نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی له دیالۆگی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له په‌یامێكدا پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بۆ گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له په‌یامێكدا پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بۆ گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "گه‌ڕى سێيه‌مى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا هه‌نگاوێكى گرنگ و به‌ره‌وپێشچوونێكى ئه‌رێنييه بۆ ئاينده‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ده‌ستخۆشى و پشتيوانى لێده‌كه‌ين، هيوادارین له هه‌موو روویه‌که‌وه سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامی باشی هه‌بێت".
رۆژی چوارشه‌ممه (7ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، گه‌ڕی سێیه‌می دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.