فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل: گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربیل(هه‌ولێر)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربیل(هه‌ولێر)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به‌شێوه‌ی ئاسایی به‌رده‌وامه و گه‌شته‌كان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: راگه‌یه‌ندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه گه‌شت ده‌كه‌ن، یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناگرێته‌وه، بۆیه تكایه له كاتی دیاریكراوی گه‌شته‌كه‌دا له فڕۆكه‌خانه ئاماده بن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، دوای ده‌ستپێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به هه‌بوونی تیكیتی گه‌شتكردن رێگه‌پێدراو ده‌بیت له هاتوچۆكردن بۆ فڕۆكه‌خانه.