كێشه كه‌وتۆته نێوان بارسێلۆنا و مه‌درید
له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاوه به‌توندی وڵامی به‌رپرسانی مه‌درید ده‌درێته‌وه
به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاری مه‌درید له ئێستاوه هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له هیچ شێوه‌یه‌ك به ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاوه بۆ یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن نێن كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییای له‌سه‌ر به‌ڕێوه بچێت.
جیا له‌وه‌ی به‌رپرسانی شاری مه‌درید به فه‌رمی رایانگه‌یاندووه كه هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و میدیایی بۆی نییه بێته نێو یاریگه رووماڵی یارییه‌كه بكات.
به‌رپرسانی شاری مه‌درید زیاتر له 2500 هێزی پۆلیسی مهندهنییان له چوارچێوه‌ی یاریگه‌ی ڤێسێنتی كالدیرۆن جێگیر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا نه‌ده‌ن بێنه نێو یاریگه.
به‌رپرسانی ئیداری هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و یانه‌ی بارسێلۆناش په‌یامێكی توند له دژی ئه‌م دوو داوای به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاری مه‌درید بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێن ئه‌م دوو پلانه به كارێكی ناڕه‌وا و پێشێلكردنی بیروڕای ئازاد ده‌زانن و داوا ده‌كه‌ن ڕێگری له نه‌ریت و باوه‌ڕه‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی دادێ كه ده‌كاته 22ـی ئه‌م مانگه له كات 10:30ـی شه‌و له یاریگی ڤیسێنتی كالدیرۆن له مه‌درید له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و سێڤییا به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیاره یاریی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا كه ساڵانه له نێوان براوه‌ی لالیگا و براوه‌ی جامی شای ئیسپانیا ده‌كرێت هه‌ر له نێوان یانه‌كانی سێڤییا و بارسێلۆنا به‌ڕێوه بچێت.