عه‌سائیب: عێراق له‌و وڵاتانه نییه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه
گوته‌بێژی سه‌ربازی گرووپی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، "عهسائیی ئه‌هلی حه‌ق"، جه‌واد تڵیباوی رایگه‌یاند، عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ناكاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌ربازی گرووپی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، "عهسائیی ئه‌هلی حه‌ق"، جه‌واد تڵیباوی رایگه‌یاند، عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ناكاته‌وه.
تڵیباوی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌وڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌دات، به‌ڵام عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاته كه‌مانه‌ی عه‌ره‌بی و موسڵمانه و ئاماده نییه له‌گه‌ڵ زایۆنییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه و پابه‌نده به مه‌شخه‌ڵی خۆی".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "هه‌ربۆیه بانگه‌واز له‌و رژێمانه ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندیان ئاساییكردووهتهوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئنتیمایان بۆ عرووبه و ئیسلام هه‌یه، كه بزانن و فێر بن به‌های راسته‌قینه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ره‌سه‌ن له عێراقه و خۆیان رزگار بكه‌ن له شه‌رمه‌زاری ملكه‌چی بۆ زایۆنییه‌كان".
ئه‌م په‌یامه‌ی عه‌سائیب دوای ئه‌وه دێت هه‌فته‌ی رابردوو، مسته‌فا كازمی سه‌ردانی سعوودییه و ئیماراتی كرد، كه ئه‌و دوو وڵاته یه‌كه‌میان بڕوای به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه و دووه‌میان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه.