سه‌در: بۆ مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان حه‌وت مه‌رجی خسته‌ڕوو
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌م هه‌شت خاڵه جێبه‌جێ بكات، له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌م هه‌شت خاڵه جێبه‌جێ بكات، له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق.
خاڵه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی سه‌در:
یه‌كه‌م: نابێت هێزه بیانییه‌كان ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق بكه‌ن.
دووه‌م: پێویسته مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بێت.
سێیه‌م: نابێت عێراق بكه‌نه گۆڕه‌پانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك، به تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ.
چواره‌م: ناكرێت وه‌ك داگیركا‌ر بمێننه‌وه و نابێت بوونی سه‌ربازییان بمێنێ.
پێنجه‌م: ئاسمانی عێراق وه‌ك زه‌وی و سنووره‌كه‌ی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و نابێت بیانییه‌كان ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئاسمانی عێراق بكه‌ن.
شه‌شه‌م: نابێت نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی‌یان به ژماره‌یه‌ك بێت كه جێی نیگه‌رانی بێت و پێشینه‌ی دیپلۆماسی نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به هاوشێوه‌یش بێت.
حه‌وته‌م: ده‌بێت بوونیان له بنكه سه‌ربازییه‌كان نه‌مێنێ و ئه‌و بنكانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان.
هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر پابه‌ند بوون، ئه‌وا له‌سه‌ر هێزی به‌ره‌نگاری نیشتمانی عێراقه كرده سه‌ربازییه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژیان رابگرێت. پێویسته حكومه‌تیش سزای هه‌ركه‌سێك بدات هێرش بكاته سه‌ریان. ئه‌گه‌ریش هێزه بیانییه‌كان رێككه‌وتن بشكێنن ئه‌وا به دوور نازانرێت فه‌رمان ده‌ربكه‌م له دژیان و هێزی سه‌ربازی له دژیان بجوڵێنم.