دوای 18 ساڵ لە روخانی رژێمی سەدام گەنجانی عێراق ئومێدێكی كەم دەبینن
"ئایندەی ئەم وڵاتە لە لایەن نەوەی ئێمەوە دەستنیشان دەكرێت"

K24 – ھەولێر:
بەر لە 18 ساڵ كۆتایی بە دەسەڵاتی سەدام حوسێن ھات، بەڵام، ئاسۆی ئەو گەنجانەی عێراق كە دیكتاتۆرییەتی ئەویان نەبینیوە، ھێشتا بەدەست نەبوونی ئاسایش و گەندەڵی و بێ كارییەوە دەناڵێنن.
كاتێك لە (9ی نیسان/ ئهپریڵی 2003) ھێزەكانی ئەمەریكا دەستیان بەسەر بەغدا داگرت، حوسێن ئەو كات تەمەنی 3 ساڵانە بوو، لە ناسرییە دەژیا، كە شارێكە بەدرێژایی مێژوو بێشكەی شۆڕشەكانی باشوورە، ئەو خەڵكانەی لە بیرە كە باسی "رژێمی خوێناوی" پێشوویان دەكرد.
حوسێن، ئێستا قوتابی زانستە سیاسییەكانە گوتی: ئەو شەڕە "عێراقی بەشداركرد لە كۆمەڵە شەڕێك، كە بووە مایە لهدهستدانی ژمارەكی زۆر لە ھاووڵاتیان و سەرچاوەكان" ئەمە جگە لە سزاكانی رێگر لە ساڵانی نەوەدەكاندا لەبەردەم پێشكەوتن.
حوسێن نەیویست ناوی دووەمی ئاشكرا بكرێت گوتیشی: ئەو بەڵێنانەی ئەمەریكا دای لە كاتی روخاندنی رژێمی سەدام لە بارەی دیموكراتیەت و ئازادی ، ئەڵقەی بەتاڵن، و رەتیكردەوە پارتە سیاسیەكانی "بێ توانا" و ئەو "سیستەمە گەندەڵەی" ھەیە بتوانن گۆڕانكاری بكەن.
لە سەرهتادا خوێندنی خۆی لە قوتابخانەیەكی بچووكی لە قوڕ درووستكراو دەستپێكرد، ھەر لەسەرتاوە "عێراقی ئابڵوقەدراو بە نەخۆشخانەی وێران و بێكاری" بینی.
وێڕای سامانی نەوتی وڵات، بەڵام بەڵێندان بە ئایندەیەكی گەشاوە بۆ زۆربەی خەڵكەكە ھەر لە دوور مایەوە و نەھاتە دی، بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانەی لە تەمهندا پێگەیشتن.
وڵات كەوتە ناو ململانێیەكی ژەھراوی تێكەڵاو لە گەندەڵی بەربڵاو و بازنەكانی خوێناوی تایفەگەری، لەگەڵ رێكخراوی داعشدا گەیشتە لوتكە، كە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 پانتاییەكی بەرفراوانی لە خاكی ئەو وڵاتە داگیركرد.
ھەژارەكان ناتوان بژین
ئیبراھیم ئەو گەنجەی لە شاری كەربەلای شیعە دەژیت، بەھەمان شێوە ئاسۆكەی خۆی لە عێراقی ھاوچەرخدا رەتدەكاتەوە.
ئەو گەنجە تەمەن 21 ساڵە گوتی: "ھەژار ناتوانن لەم وڵاتەدا بژین، خەونم ئەوە بوو پەیوەندی بە ئەكادیمیای سەربازییەوە بكهم".
"بەڵام دەبوایە واز لە خوێندن بێنم پێش خوێندنی ئامادەیی" چونكە بەئەگەری نەبوونی دارایی كۆسپم كەوتە ڕێ، ئەمڕۆ گیری خواردووە، ھیشتا ھەر "پەشمەك"ی پەمەیی لە سەر عەرەبانەیەك دەفرۆشێت.
لەو كاتانەدا حوسێن بەھەندێك سەركەوتنەوە توانی گونجان لە نێوان پێداویستییەكانی خوێندن و كاردا بكات، لە 13 ساڵییە كاری سەیری كردووە.
چیڕۆكی ئەو منداڵانە زۆر دوورن لە چیڕۆكە باوەكان، 37% منداڵانی عێراقی لە ژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین، بەپێ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مناڵان (یونیسف).
دوای كۆتاییھاتنی وانەكانی زانكۆ، حوسێن بەرەو دیداری برا بچوكەكەی رادەكات و ھەردووكیان تێدەكۆشن بۆ ئەوەی بازرگانێك، كاریان پێبدات بۆ ئەوەی بتوانن خواردنێك بۆ ئەو خێزانەیان ببەنەوە كە لە 7 سەر پێكھاتووە.
لەم نزیكانە دەبێتە یەكەم كەس لە خێزانەكەی بڕوانامەی زانكۆیی بەدەست بێنێت، بەڵام زۆر دڵخۆش نییە، بە ئەگەری دەرچون لە وڵاتێكدا، كە 700 ھەزار دەرچووی نوێی زانكۆ ھەموو ساڵێك ململانێ دەستكەوتنی كار لە كەرتی گشتیدا دەكەن.
دەرفەت لە كەرتی تایبەتدا زۆر كەمە، لە كاتێكدا سیاسەتی سەردەمی سەدام بۆ دابینكردنی كار بۆ گشت دەرچووان، ماوەیەكە بەكەڵك جێبەجێكردن نەماوە.
ئەمانە گشتیان تێكەڵدەبنەوە بە ئاستە وێرانكارییەكانی گەندەڵی و نەبوونی لێپرسینەوە.
حوسێن روونیكردەوە، "تەنھا بەڕێگای چوونە نێو حزبێكی سیاسی یان میلیشیا دەتوانیت "كارێك لە كەرتی گشتیدا" بەدەستبێنیت.
نزیكەی 60% لە دانیشتوانی عێراق كە ژمارەیان 40 ملیۆن كەسە، تەمەنیان لە ژێر 25 ساڵی دایە و رێژەی بێكاریش دەگاتە 36%، بۆیە زۆریان پەنا دەبەنە بەر گروپە چەكدارەكان بۆ دەستەبەركردنی كار، چونكە مووچەكانیان جێگیرن، تەنانەت لەو كاتانەشدا كە مووچەی خەڵكی سڤیل دوا دەكەوێت بەھۆی دابەزینی داھاتەكانی نەوت.
كەمن، ئەوانەی بڕیاری گەڕان بەدوای كاردا لە دەرەوەی وڵات دەدەن، چونكە بڕوانامەكانی زانكۆكانی عێراق گاڵتەیان پێدەكرێت لە لایەن خاوەن كارەكانەوە لە دەرەوەی وڵات، كەزۆر پێچەوانەیە لەگەڵ سەرەتای سەدەی بیستەم لە عێراق، كاتێك زانكۆی بەغدا ناوبانگێكی گەورەی ھەبوو.
لە ئاڵنگاریەكەدا بۆ فشارێكی بەرفراونتری خێڵەكی و كۆمەڵگەیی، ھەر لە تەمەنی 16 ساڵییەوە دەستی بە ناڕهزایی دەربڕین كرد.
خۆپیشاندانەكان لە ئۆكتۆبەری 2016 دەستیانپێكرد، كاتێك بەھەزاران لە گەنجانی عێراق لە چەندین شار كەوتنە سەر شەقامەكان و بۆ ماوەی چەند مانگ بەردەوام بوو بە ئامانجی گۆڕینی دەسەڵاتدارانی دوای حوكمڕانی سەدام، كە وەك گەندەڵ و ھاریكاری ھێزەكانی بیانی تەماشا دەكرێن.
روان تەمەنی 18 ساڵە و یەكێك بوو لە خۆپیشاندەران، ئەم ساڵ رایكرد بەرەو ھەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی دووچاری ھەڕەشە بوویەوە لە ناوچەی بابل، ئەو شوێنەی، كە تێیدا چاوی بە دونیا ھەڵێناوە.
چیڕۆكی راكردنەكەی ھەندێك ھەماھەنگی نەویستراوی تێدایە، لە سەردەمی سەدام باوكی و خێزانەكەی بەرەو لیبیا رایانكرد و دوای رووخانی دیكتاتۆر گەڕایەوە.
بەدەیان لە چالاكوانانی "شۆڕشی ئۆكتۆبەر" ھەڕەشەیان لێكرا و نزیكە 600 خۆپیشاندەر كوژران، كە زۆربەیان لە كاتی رووبەڕوونەوەدا لە سەر شەقامەكان كوژران.
تۆقاندن و رفاندن و بگرە كوشتنی چالاكوانان بەردەوامە، ھەرچەندە خۆپیشاندانەكان لە شەقامەكان نەماون.
روان ئاماژەیكرد، "بەڵام نەوەی ئێمە جیاوازن، بەھۆی تەكنیكە نوێیەكانەوە ئێستا دەتوانین بەراوردی ئەوەی لێرە ھەمانه لەگەڵ ئەوانەی خەڵكی دیكەی ھەیانە لە دەرەوە بكەین".
وێڕای ترس و كەموكوڕی بەڵام ئەویش وەك حوسێن سوورە لەسەر "گۆڕینی سیستەمی حكومڕانی".
ئەمە كارێكی ئاسان نییە، بەڵام ئایندەی ئەم وڵاتە لە لایەن نەوەی ئێمەوە دەستنیشان دەكرێت"، روان گوتی.