باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق: نیازمان نییە باڵیۆزخانەكەمان داخەین
ئیدارەی ئێستای ئەمەریكا، تیشك دەخاتە سەر كاری دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە ئەنجامی باش
K24 – ھەولێر:
باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، ماتیۆ تولەر جەختیكردەوە لەوەی ھیچ نیازێكیان نییە بۆ داخستنی باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا.
ئاماژەشیكرد، "ئەو گرووپە لە یاسا دەرچووانەی ھێرش دەكەنە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا بەو كارانەیان سەروەری عێراق دەكەنە ئامانج".
لە لێدوانێكدا تولەر گوتی: "حكومەتی عێراقی ھەنگاوی باشی گرتووەتەبەر بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوە ئەو جۆرە ھێرشانە".
جەختیشیكردەوە، "ھیچ نیازێك نییە بۆ داخستنی باڵیۆزخانەكەمان و ئیدارەی ئێستای ئەمەریكا، تیشك دەخاتە سەر كاری دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە ئەنجامی باش".
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له خۆرهه‌ڵاتی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی سوپای ئه‌مه‌ریكا، بارهه‌ڵگرێكیان دۆزییه‌وه، كه 24 مووشه‌كی تێدا بوو و ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه بكرێت.