له بارهی دهنگۆی دابهشكردنی زهوی وهزارهتی شارهوانی روونكردنهوه دهدات
لەناو سنووری شارەوانییەکان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت
K24 – ههولێر:
سەبارەت بە بڵاوبوونهوهی دهنگۆی دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی ههرێمی کوردستان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له روونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکوومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنووری شارەوانییەکان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت.
دهقی روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە
چەند رۆژێکە هەواڵێک لە دامودەزگاکانی راگەیاندن، سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە ئەم روونکردنەوانەی خوارەوە بەپێویست دەزانین:
* توێژەکانی کوردستان ئەوانەی بەپێی یاسا و رێنماییەکان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاو دەگرێت و لە کاتی هەبوونی ژمارەی زەوی پێویست کە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێکردن ئامادە دەکرێت، بەسەر سەرجەم توێژەکان دابەش دەکرێت، نەوەک بە جیاوازی و لە چەند شوێنێکی دیاریکراو و بەکارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشکردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستکردنی ئەمری واقیعێک بە دوور لە بنەمای یاسایی.
* رەفتارکردن و دابەشکردنی زەوی دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت، بۆ هەموو خەڵکە موستەحەق و شیاوەکان بێت، بەپێی بڕیار و رێکار و بنچینە یاساییەکان بێت.
* رەفتارکردن و دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکوومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنووری شارەوانییەکان، بەبێ رەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت.
* حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک کاری نایاسایی رەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بە شێوەی هەوایی و کارت ڕاگرتووە و کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت.
* موڵکی گشتی و زەوی و زار، موڵکی هەموو خەڵکی کوردستان و نەوەکانی داهاتوومانە و رێگەنادرێت کە بە نایاسایی بەکار بهێنرێت.