سیروان نه‌جمه‌دین كه‌ریم به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نستیتوتی كورد له واشنتن هه‌ڵبژێردرا
K24 – واشنتن:
له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نستیتوتی كورد، له واشنتن، پاش كۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، تێكۆشه‌ری سیاسیی كورد‌و پارێزگاری كه‌ركووك، سیروان نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌كوو دووهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و په‌یمانگایه هه‌ڵبژێردرا.
له ده‌سپێكی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نستیوتی كورد له واشنتن، كه كۆپیه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، هاتوه: "پاش كۆچی دڵته‌زێنی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نستیتوته‌كه‌مان، ئێمه خوازیارن به ناوی په‌یمانگاكه‌مانه‌وه، سوپاسی خه‌ڵك، كه‌سایه‌تییه‌كان، رێكخراو حیزبه سیاسیی و بنكه‌و بونیادی ده‌وڵه‌تی له ئه‌مریكا و گشت كوردستانی مه‌زن بكه‌ین. له ده‌ستدانی د. نه‌جمه‌دین به قوڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كوردستان داناوه. ئه‌مڕۆ ئێمه شانازی ده‌كه‌ین كه سه‌رۆك و تیمێكی نوێی به‌ڕێوه‌به‌ری پێكهاتوو له دیپلۆمات، پزیشك و دۆستانی به‌رده‌وامی د. نه‌جمه‌دین، درێژه به كاروانه‌كه‌ی بۆ خزمه‌ت به كوردستان ده‌ده‌ین."
له به‌شی كۆتایی راگه‌یه‌ندراوی په‌یمانگه‌ی كورد له واشنتن، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ستافی نوێی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نستیتوته‌كه هاتووه: "بۆ درێژه‌دان به داكۆكی كردن له مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سه‌رانسه‌ری كوردستان، كۆمیته‌ی نوێی به‌ڕێوبه‌ری به زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگای كۆچكردوو د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سیروان نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌كوو سه‌رۆكی ئه‌نستیتوتی كورد له واشنتن هه‌ڵبژێردرا."
ئه‌نستیتوتی كورد له واشنتن به‌م جۆره باس له پێگه‌ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌و دامه‌زراوه ده‌كات و ده‌ڵێ: "سیروان نه‌جمه‌دین كه‌ریم، راوێژكاری پێشوو و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگاری كۆچكردووی كه‌ركووك و سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نستیتوتی كورد له واشنتن، د. نه‌جمه‌دیم كه‌ریم بووه.
سیروان ده‌ستپه‌روه‌رده‌ی باوكیه‌تی و له چه‌ند رێكخراوی كوردیدا خزمه‌تی كردووه، ئێستاش هه‌وڵ بۆ خزمه‌ت به كورد‌و كوردستان ده‌دات. سیروان له ژیانی پیشه‌یی خۆی دا ئه‌زمونێكی زۆری ده‌رباره‌ی گه‌شه‌و زه‌ویوزار هه‌یه‌و سه‌رۆكی دارایی موڵكوماڵ بووه، راوێژكاری چه‌ند كۆمپانیای زه‌ویوزار بوه، له زانكۆی مریله‌ند لیسانسی ژمێریاری وه‌رگرتوه، هه‌نووكه‌ش له زانكۆی جۆرج تاون بۆ كارناسی باڵا له بواری زه‌ویوزاردا ده‌خوێنێ. هه‌روه‌ها ناوبراو سه‌رۆكی تیمی راوێژكارانی خوێندكاری زه‌ویوزاره. سیراون له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ولایه‌تی فلۆریدا ده‌ژی."
ئه‌نستیوتی كورد له واشنتن، ساڵی 1996 له لایه‌ن د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ خزمه‌ت به دۆزی سیاسیی كوردستان دامه‌زراوه. هه‌نووكه باڵوێز پیته‌ر گالبره‌یت، ژنه‌راڵ جه‌ی گارنه‌ر، جۆ ریده‌ر وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریكا، خاتوو ئه‌ڤین باگدوهانیش، د. كه‌نداڵ نه‌زان، د. ده‌یڤید فیلیپس و د. غازی زێباری، هێمن عوسمان و كاوه نه‌جیم تیمی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی كورد له واشنتن پێكدێنن.