سه‌رۆكی بارسێلۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی فیناڵی جامی شا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاری مه‌درید به فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنایان ئاگاداركرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن له فیناڵی جامی شای ئیسپانیا به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش به ته‌واوه‌تی به‌رپرسانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و یانه‌ی بارسێلۆنای نیگه‌ران كردووه.
(كارلێس ڤیلاروبی) جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی RAC1، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به هۆی بڕیاره به‌رپرسانی شاری مه‌درید، ڕه‌نگه جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا بایكۆتی یاریی جامی شای ئیسپانیا بكات و ئاماده نه‌بێت دوور له ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بچێته یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا.
جێگری سه‌رۆكی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی شاری مه‌درید به ته‌واوه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنای نیگه‌ران كردووه.
به‌رپرسانی شاری مه‌درید زیاتر له 2500 هێزی پۆلیسی مه‌نده‌نییان له چوارچێوه‌ی یاریگه‌ی ڤێسێنتی كالدیرۆن جێگیر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا نه‌ده‌ن بێنه نێو یاریگه و هه‌ركه‌سێكیش ئاڵای كه‌ته‌لۆنیا به‌رز بكاته‌وه و بیهێنێته یاریگه ده‌رده‌كرێت.