گواردیۆلا دڵی بۆ ئه‌م یاریزانه‌ لێ ده‌دات

سانی له‌ به‌رخاتری گواردیۆلا مانچێسته‌ر یونایتدی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌

لێرۆی سانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیا ناوی له‌ لیستی كۆتایی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداریكردن له‌ یۆرۆی 2016، ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ئێستا بۆته‌ ئامانجی دوو یانه‌ گه‌وره‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر.

به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی، لیرۆی سانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حه‌ز ده‌كات له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پێپ گواردیۆلا یاریی بكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م راهێنه‌ره‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌ش ئه‌م یاریزانه‌ خسۆته‌ پلانی یاریكردنییه‌وه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو.

لێرۆی ئه‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ له‌ گلادانه‌وه‌ی تۆپ و كۆنترۆڵكردن و كۆمه‌ككردنی هێرشبه‌ران زۆر به‌ توانایه‌ و هه‌ڵبه‌ت خاوه‌نی لێدانی به‌هێز و ئه‌سیستی سه‌رسنجڕاكێشه‌.

لێرۆی سانی له‌ كۆی 33 یاریی 8 گۆڵی تۆمار كردووه‌ و خاوه‌نی 9 ئه‌سیستیشه‌.