بینالی یەڵدرم دەبێتە سەرۆكی ئاک پارتی

ھەفتەی داھاتوو كۆنگرە ئەكەپە بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی ئەحمەد داوودئۆغڵو، دەستی لە پۆستی سەرۆكایەتی ئاک پارتی كێشایەوە ئەمڕۆ سەركردایەتی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا (ئاكەپە) بۆ دیاركردنی پاڵێوراو بۆ جێگرەوەی داوودئۆغڵو كۆبووەوە و بینالی یەڵدر، بووە تاكە پاڵێوراو بۆ سەرۆكایەتی ئاک پارتی.

لە 4ی ئەم مانگەدا ئەحمەد داوودئۆغڵو، بەھۆی كێشەكانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە ھەردوو پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان دەستی لە كاركێشایەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەكەپە بینالی یەڵدرم، بووە تاكە پاڵێوراوی سەرۆكایەتی ئاک پارتی كە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارتی داد و گەشەپێدان كۆنگرە ببەستێت و سەرۆكی نوێ بۆ پارتەكەی دوار بكات.