ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت: پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
"رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی یاسای بودجه دڵخۆشی كردین"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆمكاری عه‌ره‌بی پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌ش كرد، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی یاسای بودجه، مایه‌ی دڵخۆشی ئێمه‌یه و به‌رپرسیاریه‌تی پابه‌ندبوونیش له به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بینم.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت گوتی: "كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ئه‌ندام ناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه گرنگی به عێراقی فیدراڵ ده‌ده‌ین، كه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی بودجه‌ی (2021)ی عێراق گوتیشی: "ئێمه دڵخۆش بووین به‌و رێككه‌وتنه‌ی له باره‌ی بودجه كراوه، له‌و سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا، هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیم له به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی بینی، بۆ پابه‌ندنبوون به پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ".
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "عێراق به لای كۆمكاری عه‌ره‌بییه‌وه زۆر گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئێمه پشتیوانی له عێراق ده‌كه‌ین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارم سه‌قامگیری و به‌ره‌و پێچوون هه‌بێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە (11ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد و له دیداره‌كه‌یان بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ کرا.
د.ی