نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده عێراقییه‌كان كۆبوه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده عێراقییه‌كان كۆبوه‌وه.
دوێنێ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق، كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، عه‌مار ئه‌لحه‌کیم كۆبوه‌وه.
دواتر نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه، ئوسامه ئه‌لنوجێفی كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانی، جه‌مال ئه‌لزاری كۆبوه‌وه.
له چوارچێوه‌ی دیداره سیاسییه‌كانیدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هادی ئه‌لعامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبوه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی چالاكییه‌كانیدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری مالكی كۆبوه‌وه.
دواتریش شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر كۆبوه‌وه.
له ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی زنجیره‌ی دیداره‌كانیدا ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌دری کۆبووه‌وه.