له ئوسترالیا یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان ده‌ستنیشانكرا
ئه‌نجوومه‌نی پێشه‌وایانی موسڵمان له ئوسترالیا، رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه (12ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، ته‌واوكاری مانگی شه‌عبانی كۆچی مانگییه و رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه (13ی نیسان)، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
K24 – هه‌ولێر:

ئیبراهیم ئه‌بو محه‌مه‌د، پیرۆزبایی له موسڵمانانی ئوسترالیا كرد به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و رایگه‌یاند، دوای نوێژی خه‌وتنانی سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌م نوێژی ته‌راویح به كۆمه‌ڵ ده‌كرێت.
ئوسترالیا ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی خۆرهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی و له رووی كاته‌وه، پێش زۆرێك له وڵاتانی جیهان ده‌كه‌وێت و بۆ چاودێریكردنی مانگ سه‌ره‌تا موسڵمانان له‌و وڵاته چاودێری ده‌كه‌ن.