ئیسرائیل: له‌گه‌ڵ واشنتن كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران به زیانمان نه‌شكێته‌وه
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، بینی گانتس، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر رێككه‌وتنێكی واشنتن و تاران به زیان بۆ ئیسرائیل نه‌شكێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، بینی گانتس، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر رێككه‌وتنێكی واشنتن و تاران به زیان بۆ ئیسرائیل نه‌شكێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له ته‌لئه‌بیب، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی لوید ئوستن كۆبووه‌وه.
گانتس گوتی: ئێمه ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی خۆمان ده‌زانین، به تایبه‌تی له باره‌ی پرسی ئێرانه‌وه.
گوتیشی: ئێران بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین له واژووكردنی هه‌ر رێككه‌وتنێكدا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل بكه‌ن و نه‌هێڵن ناوچه‌كه بكه‌وێته كایه‌ی خۆپڕچه‌ككردن.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئۆستن، دووپاتیكرده‌وه، واشنتن په‌یوه‌ندییه‌كی ره‌گداكوتاوی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و ناكرێت جیاببنه‌وه.