ئه‌نقه‌ره: كۆرۆنا بایه‌خی ستراتیژی توركیای له ناوچه‌كه زیاد كردووه
باڵیۆزی نوێی توركیا له ئه‌مه‌ریكا، حه‌سه‌ن موراد مه‌رجان، رایگه‌یاند، په‌تای كۆرۆنا بووه‌ته هۆیه‌ك بۆ هه‌ڵكشانی بایه‌خی ستراتیژی توركیا له ناوچه‌كه.
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی نوێی توركیا له ئه‌مه‌ریكا، حه‌سه‌ن موراد مه‌رجان، رایگه‌یاند، په‌تای كۆرۆنا بووه‌ته هۆیه‌ك بۆ هه‌ڵكشانی بایه‌خی ستراتیژی توركیا له ناوچه‌كه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، ئه‌و باڵیۆزه‌ی توركیا گوتی: دوای بڕانه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هاوسه‌نگی نوێ له ناوچه‌كه دێنه ئاراوه.
گوتیشی: دڵنیام بایه‌خی توركیا له ناوچه‌كه زیاتر له ماوه‌ی رابردوو هه‌ڵده‌كشێت.
روونیكرده‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆر باش له رۆڵ و بایه‌خی توركیا تێگه‌یشتووه و پێویسته هه‌ردوولا له پێناو سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه و جیهان له بری ئه‌وه‌ی سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر ناكۆكییه‌كانیان، په‌ره به به‌ها هاوبه‌شه‌كانیان بده‌ن.
ئه‌و باڵیۆزه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی دا، توركیا بێ منه‌ت نییه له ئه‌مه‌ریكا و ئاساییه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز به خۆوه ببینێت.