كازمی به‌ردی بناغه‌ی به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاوی دانا
سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیتیحادی، مسته‌فا كازمی، به‌ردی بناغه‌ی به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو له پارێزگای به‌سره دانا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیتیحادی، مسته‌فا كازمی، به‌ردی بناغه‌ی به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو له پارێزگای به‌سره دانا.
به‌نده‌ره‌كه پێكدێت له پێنج كۆگا و گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ی باره‌كان و كه‌ناڵێكی كه‌شتیوانی ناوخۆیی و كه‌ناڵێكی كه‌شتیوانی ده‌ره‌كی و تونێلی كه‌ناڵی خور زوبێر و رێگه‌یه‌كی خێرا كه به‌نده‌ره‌كانی فاو و ئوم قه‌سر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
مسته‌فا كازمی له وتارێكدا گوتی: عێراق له رێگه‌ی بنیاتنانی ئه‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه، رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای گه‌وره ده‌بێته‌وه.
به‌نده‌ری فاوی گه‌وره یه‌كه‌مجار له 2010 نه‌خشه‌ی دانراوه و به تێچووی 4.6 ملیار دۆلار پڕۆژه‌كه درایه كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور.