توركیا.. نوێترین زانیاری له باره‌ی چاره‌نووسی 25 ژنه چالاكوانی كورد ده‌خرێته‌ڕوو
دادگای توركیا 9 ژنه چالاكوانی ئازاد كرد و بڕیاره بۆ دانیشتنی دادگا بچنه‌وه به‌رده‌م دادوه‌ر. 8 ژنه چالاكوانیش خرانه ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری له ماڵه‌كانیان و 8 ژنی دیكه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر واده‌ی راگرتنیان درێژكرایه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:

ئه‌و 25 ژنه چالاكوانه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له لایه‌ن دۆزگهرهكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنانه دوای ئه‌وه هات، كه پۆلیسی دیاربه‌كر رۆژی (5ی نیسان) هه‌ڵیكوتایه سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی "رۆژا"ی ژنان و 26 چالاكوانی ژنی بواری مافه‌كانی ژن به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرد.
له‌یلا ئاكگۆڵ، راوێژكاری پێشووی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، دێرسیم دا‌غ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژنانی سۆسیالیست ، ساتیه ئۆك له ریزی گیراوهكانن.
دادگای ده‌ستووری توركیا، ئێستا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی داوایه‌كه، كه پێشكه‌شیكراوه بۆ داخستنی هه‌ده‌په و قه‌ده‌غه‌كردنی 600 ئه‌ندامی ئه‌و پارته له هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی سیاسی.
هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، له دژی چالاكوانانی ژنی كورد دوای ئه‌وه دێت، توركیا له په‌یمانی ئه‌سته‌نبوڵی تایبه‌ت به ژنان كشایه‌وه.