یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان دیاركرا
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف روونیكرده‌وه، داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ته‌نیا بۆ پاراستنی هاووڵاتیان بووه له په‌تای كۆرۆنا.
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایگه‌یاند، سبه‌ی ته‌واوكاری مانگی شه‌عبانه و رۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی له هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایانگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگ به چاو نه‌بینراوه، سبه‌ی ته‌واوكاری مانگی شه‌عبان ده‌بێت و رۆژی سێشه‌ممه (13ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف روونیكرده‌وه، داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ته‌نیا بۆ پاراستنی هاووڵاتیان بووه له په‌تای كۆرۆنا.
روونیشیكرده‌وه، نه‌ك ته‌نیا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان، سبه‌ی سه‌رجه‌م په‌رستگاكان ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریان داوه، له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بكرێته‌وه.
ده‌قی بڕیاره‌كان
1- نوێژی عیشا و ته‌راویح 35 خوله‌ك زیاتر نه‌خایه‌نێت.
2- هیچ جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئیفتار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت پێشكه‌ش نه‌كرێت و قه‌ده‌غه‌یه.
3- ده‌ستنوێژ له ماڵه‌وه بگیرێت.
4- نوێژخوێن به ده‌مامك و به‌رماڵی خۆیه‌وه ده‌چێته مزگه‌وت و پارێزگاری له دووری نێوانیان بكات.
5- مامۆستای ئاینی خۆی پابه‌ندی ته‌واو به ده‌نگ به‌رزكه‌ره‌وه‌كان ده‌كات و به ده‌مامك و به‌رماڵی خۆیه‌وه ده‌چێته مزگه‌وت.
6- ته‌وقه‌كردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌كرێت.
7- له‌به‌رده‌رگای هۆڵی نوێژخوێنان ته‌نیا دوو كه‌س ده‌بێت ئاماده بن له یه‌كێك له‌م توێژانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكراوه: (خۆبه‌خش، یان فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت، ان فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت – خادم، یاخود به هاوكاری ده‌زگای دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار ) به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی ده‌مانك و ته‌عقیم كردنی ده‌ستی نوێژخوێنان.
8- هۆڵی ژنان دابخرێت.
9- مامۆستای ئاینی له هه‌موو فه‌رزه‌كاندا له وتاردا هۆشیاری و رێنمایی بدات به توێژخوێنان و جۆرێك لێپرسینه‌وه بكات له‌وانه‌ی پابه‌ند نابن.
10- هه‌وڵبدرێت رایه‌خه‌كانی ناو مزگه‌وت هه‌ڵبگیرێن.
11- وه‌عز و ئامۆژگاری له دوای نوێژی عه‌سر و له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا قه‌ده‌غه بكرێت.
12- وتاری هه‌ینی و نوێژی هه‌ینی له نیو كاتژمێر زیاتر نه‌خایه‌نێت.
13- به‌شی پشكنین چاودێری مزگه‌وته‌كان بكات و ئه‌و مزگه‌وته‌ی پابه‌ند نه‌بوو به رێنماییه‌كان دابخرێت.