عێراق و ئێران له‌سه‌ر پێشخستنی هاوكاری نێوانیان له بواری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی رێككه‌وتن
پلانێكی هاوبه‌شیان بۆ هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی په‌یوه‌ست به راهێنان و پێشخستنی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی واژوو كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، عادل ئهلركابی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، وه‌زیری كار و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی، محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری پلانێكی هاوبه‌شیان بۆ هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی په‌یوه‌ست به راهێنان و پێشخستنی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی واژوو كرد.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، له سه‌روبه‌ندی واژووكردنهكهدا ئه‌لڕكابی رایگه‌یاندووه، ئه‌و پلانه‌ی تایبه‌ته به كاری هاوبه‌ش چه‌ندین به‌ندی له بواره‌كانی هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی نێوان هه‌ردوو وڵات و شاندی نێوانیان تێدایه.
گوتیشی: پلانه‌كه پرسی هاوكاری له بواری باشكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و راهێنان و پێشخستنی دۆسیه‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له خۆ ده‌گرێت.
روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه پانتایی له خۆگرتنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی فراوان بكات و له‌و بواره‌دا سوود له ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامی وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و پلانه له ئێستاوه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا پێنج ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌و توێژانهدایه كه له سنووری كاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تین و وێركشۆپ و كاری هاوبه‌شیان بۆ ده‌كرێته‌وه و سوود له ئه‌زموونی ئێران ده‌بینین و سه‌ردانی نێوان هه‌ردوولامان زیاتر ده‌كه‌ین و خولی راهێنان و شیاندن له‌سه‌ر خه‌رجی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرێنه‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری كار و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی، محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری رایگه‌یاندووه، ئه‌و پلانه تایبه‌ته به كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و زۆر بوار ده‌گرێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێراندایه و تێیدا ئاڵوگۆڕ به شاره‌زایی و ئه‌زموون و لێهاتوویی نێوانمان ده‌كه‌ین و ئومێد ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێن و هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجانی هه‌ردوولامان بڕه‌خسێنین.