مایكل ئۆین باشترین یانه‌ بۆ یاریكردن ده‌ستنیشان ده‌كات

داوا له‌ هه‌موو یاریزانه‌ لاوه‌كان ده‌كات بیر له‌و یانه‌یه‌ بكه‌نه‌وه‌

سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ فیناڵی یۆرۆپا لیگ به‌رانبه‌ر یانه‌ی سێڤییا، به‌ڵام مایكل ئۆین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول باشترین شوێنه‌ بۆ یاریكردن.

مایكل ئۆین، له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، داوا له‌ یاریزانه‌ لاوه‌كان ده‌كات هه‌موو كۆششێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول یاریی بكه‌ن، ده‌شڵێت: یاریگه‌ی ئانفیڵدی تایبه‌ت له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول باشترین شوێنه‌ بۆ یاریكردن.

مایكل ئۆین، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ریال مه‌درید، نیوكاسڵ و مانچێسته‌ر یونایتدیش كردووه‌، ده‌شڵێت: جگه‌ له‌ دوو یانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا (ریال مه‌درید و بارسێلۆنا)، یانه‌ی لیڤه‌رپوول خۆشترین و گونجاوترین یانه‌یه‌ بۆ یاریكردن.