تولەر: ئەمەریکا نایەوێت پەیوەندی عێراق و ئێران خراپ بێت
باڵیۆزی ئەمەریکا جەخت لە خێرا جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنی ستراتیژی دهكاتهوه

K24 – ھەولێر:
باڵیۆزی ئەمەریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دۆسیەی کەمپی پەنابەرانی "هۆل""ـیان تاوتوێ كرد.
ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پرسی پەنابەرانی کەمپی (هۆل)ی رۆژئاوای کوردستانی تاوتوێ كرد.
نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، قاسم ئەعرەجی رایگەیاندووە، پێویستە سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان هەڵبدەنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش نزیکبوونەوەیەکی زۆر لە نێوان سەرجەم لایەنەکاندا هەیە و دەبێ هەنگاو بنێین، بۆ ئەوەی هەرچی زووە سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەکە بگێڕینەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ئەمەریکا جەختی لە خێرا جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنی ستراتیژی کردووەتهوه.
راشیگەیاندووە، ئەمەریکا نایەوێت پەیوەندی عێراق و ئێران خراپ بێت و باشبوونی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.