ئه‌مريكا له باره‌ى شه‌ڕى داعشه‌وه داوايه‌كى له عێراق كردووه
بەهۆی ھەڵمەتی سەربازیی رزگاركردنی روتبە 10 هەزار کەس ئاوارە بوون. هاوكات ئه‌مريكا رايگه‌ياند، داوايان له حكومه‌تى عێراق كردووه هێزه‌كانى له شه‌ڕى داعش نه‌كشێنێته‌وه بۆ ناو به‌غدا.
K24 – هه‌ولێر:
بەهۆی ھەڵمەتی سەربازیی رزگاركردنی روتبە 10 هەزار کەس ئاوارە بوون. هاوكات ئه‌مريكا رايگه‌ياند، داوايان له حكومه‌تى عێراق كردووه هێزه‌كانى له شه‌ڕى داعش نه‌كشێنێته‌وه بۆ ناو به‌غدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئەنبار گوتى: "شارۆچكه‌ی روتبە بە تەواویی لە ده‌ست چەکدارانی داعش رزگاركراوه و لەسەرەتای هەڵمەتەکەوه تا ئێستا 10 هەزار کەسی دانیشتووی شارەکە گوازراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام".
لە رووی رووبەری جوگرافیەوە روتبە، گەورەترین شارۆچكه‌یه لەسەر ئاستی عێراق، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکە 60 هەزار کەسە، ماوەی ساڵێک زیاتر بوو لە ژێردەستی چەکدارانی داعشدا بوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق دەكات ھێزەکانی لە بەرەكانی شه‌ڕ نەکشێنێتەوە و نەیاننێرێتە ناو شاری بەغدا.
ستیڤ وارن، وتەبێژی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: سوپای عێراق ویستویەتی هه‌ندێك له هێزه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئاسایشی به‌غدا له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی داعش بكشێنێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ئێمه ئەو كارەی نەكردووە.
وارن گوتیشی: هه‌رچه‌نده بڕیاری کۆتایی کشانەوەی ھێزەكانی عێراق، به‌ده‌ست حکوومەتی عێراقە، بەڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كردووه، داوی لێكردوو هێزه‌كانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی داعش نه‌كشێنێته‌وه.
ھەفتەی رابردوو، چەندین ته‌قینه‌وه و ھێرشی خۆكوژی له به‌غدا روویانداوه و به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریکا، ژه‌نه‌ڕال جۆزێف ڤیدال گوتى: هێرشه خۆكوژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش له ناو شاری به‌غدا، ئاماژه‌یه بۆ گۆڕینی ستراتیژی شه‌ڕ له عێراق و په‌رده‌پۆشكردنی زنجیره شكسته‌كانی ئه‌مدوایه‌ی چه‌كدارانی له سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه.
ڤیداڵ گوتى: ئێستا داعش بەدوای رێگای نوێ‌دا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی شکسته یەک لەدوا یەکەکانی ئەمدواییەی بشارێتەوەو وای پیشان بدات، کە ھێشتا توانای ھێرشکردنی ماوە.
ڤیداڵ گوتيشى: گۆڕینی ستراتیژی داعش لە عێراق، مانای ئه‌وه‌یه، کە ئەو رێکخراوە لە ھەوڵەکانی به‌رده‌وامه بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی لە عێراق و سووریا.
جوزێف ڤیدال ئه‌وه‌ش دەڵێت كە، لەسەرەتای ساڵی رابردووەوە تا ئێستا ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر لە 120 سەرکردەی باڵای داعشیان لەناوبردووە.