مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا

بەهۆی هێرشەکە، کونسوڵخانەی ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە. 

فڕۆکەخانەی هەولێر لە چرکە ساتی هێرشەکە
فڕۆکەخانەی هەولێر لە چرکە ساتی هێرشەکە

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە.

بەهۆی هێرشەکە، کونسوڵخانەی ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، مووشەکەکە لە نزیک هێزەکانی هاوپەیمانان کەوتووەتە خوارەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە ئاسمانی هەولێردا دەسوڕێنەوە و ئەو ئاگرەی بەهۆی مووشەکەکە کەوتبووەوە، کوژێندراوەتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment