تهندرووستی ههولێر: لهسهر راسپاردهی سهرۆكی حكومهت پێدانی ڤاكسین بۆ ههموو هاووڵاتیان بهردهوام دهبێت
راگەياندراوێك له بەڕێوەبەرايەتى گشتى تەندروستى هەولێر
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرايەتى گشتى تەندروستى هەولێر راگهیهندراوێكی له بارهی دابهشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوكردهوه و تێیدا رایگهیاند، لە سەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە یەکسانی بە هەموو هاووڵاتییان بدرێت.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: هيچ كەس و لايەنێكیش بۆی نيه بەدەر له نۆرەگرتن و سيستەمی ناو تۆمارکردن، سەردانی سەنتەرەکان بکات و قەرەباڵغی دروست بكات.
دهقی راگهیهندراوهكه
سەبارەت به وەرگرتنى ڤاكسينی دژی كۆڕۆنا، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە لە شاری هەولێر چەند سەنتەرێكى دياريكراو هەن بۆ لێدانی ڤاكسينەکە. لە سەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە یەکسانی بە هەموو هاووڵاتییان بدرێت.
داواكارين هاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن. تکایە بە بێ خۆتۆماركردن ( موعد)، كەس سەردانى سەنتەرەكان نەكات، بەڵكو پێویستە له ڕێگەى ئؤنڵاينەوە ناوی خۆيان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی کاتی وەرگرتنى ڤاكسينیان بۆ دەستنيشان بكرێت، هيچ كەس و لايەنێكیش بۆی نيه بەدەر له نۆرەگرتن و سيستەمی ناو تۆمارکردن ، سەردانی سەنتەرەکان بکات و قەرەباڵغی دروست بكات.
لەهەمانکاتدا هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بڕیارلێدراو و بەردەست، سەلامەتن و باشن بۆ بەکارهێنان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستى هەولێر
2021/4/15