پارێزگاری هه‌ولێر چاوی به‌و گه‌نجه كه‌وت كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی بێبنه‌ما له‌سه‌ر بڕینی كاره‌باكه‌ی بڵاوده‌كرانه‌وه
وێڕای خستنه‌ڕووی راستییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته، كێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ش له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه چاره‌سه‌ركرا

K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، چاوی به‌و گه‌نجه كه‌وت، کە لە بەشێکی پەیجەکانی سۆشیال میدیا باس دەکرا، گوایە بەهۆی کێشەی سیاسیەوە کارەبای بڕاوە و وێڕای خستنه‌ڕووی راستییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته، كه دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بابه‌تی سیاسییه‌وه نه‌بووه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ش له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه چاره‌سه‌ركرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، كێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه لەلایەن پارێزگاره‌وه چارەسەرکرا و راستی پرسەکەش ئاشکرابوو، کە کارەبا بڕانەکەی دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەکی بە کێشەی ساسییه‌وه نەبووە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئەوەی لەبارەی بە سیاسی‌کردنی کارەبا بڕینەکەی دەگوترا، جگە لە شێواندنی راستییەکان و قسەی بێبنەما و چەواشەکاری، هیچ شتێکی دیکە نەبوو.
H.B