بەحرەین ئیدانەی پهلامارهكهی سەر ھەولێر دەكات
جەختیشیكردەوە لەوەی پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیدانەی ئەم جۆرە كارە تیرۆریستییە تاوانكارانە بكەن كە مەبەست لێی تێكدانی ئەمن و سەقامگیری عێراقە.
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی شانشینی بەحرەین بە توندی ئیدانەی ھێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی ھەولێری كرد.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی شانشینی بەحرەین گوتی: "بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی ھەولێر دەكەین، كە كارێكی تیرۆریستیانەی ترسنۆكە و یاسای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی پێشێل دەكات".
ھەروەھا لە راگەیاندراوەكەدا وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین جەختیكردووەتەوە لەسەر ھاوكاری شانشینی بەحرەین لەگەڵ عێراق لەو رێكارانەی دهگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئەمن و سەقامگیری عێراق و پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییەكانی.
جەختیشیكردەوە لەوەی پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیدانەی ئەم جۆرە كارە تیرۆریستییە تاوانكارانە بكەن كە مەبەست لێی زیادكردنی ھەڵچوون و تێكدانی ئەمن و سەقامگیری عێراقە.