سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا: خواسته‌كانى ئه‌ردۆغان خۆسه‌پێنه‌رانه‌ن
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا ره‌خنه‌ى له سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان گرت و رايگه‌ياند، خواسته‌كانى ئه‌ردۆغان خۆسه‌پێنه‌رانه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا ره‌خنه‌ى له سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان گرت و رايگه‌ياند، خواسته‌كانى ئه‌ردۆغان خۆسه‌پێنه‌رانه‌ن.
به هۆى داواكارى و هه‌وڵه‌كانى ئه‌ردۆغان بۆ داماڵينى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاران، له په‌رله‌مانتارانى كوردى په‌رله‌مانى توركيا، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا نوربرت لاميرت، گوتى: خواسته‌كانى ئه‌ردۆغان خۆسه‌پێنه‌رانه‌ن.
گوتيشى: ئه‌و پێشهاته نوێيه‌ى توركيا ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌يه كه زنجيره‌يه‌ك رووداوى يه‌ك له دواى يه‌ك رووده‌ده‌ن توركيا له پێوه‌ره‌كانى ديموكراتى دوورده‌خه‌نه‌وه.
بڕياره سبه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر لابردنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتارانى كورد له په‌رله‌مانى توركيا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز