شانشینی سعوودیە ئیدانەی ھێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی ھەولێر دەكات
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە جەختی لە ھەڵوێستی وڵاتهكهی بۆ رەتكردنەوەی گشت شێوەكانی توندوتیژی و تیرۆر و توندڕەویی كردهوه
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی سعوویە بەتوندی ئێدانەی ھێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی ھەولێری كرد لە ھەرێمی كوردستان.
لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سعوودیەدا ھاتووە، وەزارەت بەتوندی ئەو كارە دوژمنكارییانەی زاڵمانە رەتدەكاتەوە، كە ھەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و ناوچەكە و سەلامەتی فڕۆكەوانی ئاسمانی دەكەن و كار بۆ لهباربردنی ھەوڵەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھاریكاریكردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دهكات.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سعوودیە حهختی لەسەر پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ عێراق كردەوە لەو ھەنگاوانەی دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و گوتی:وڵاتهكهی سووره لهسهر ھەڵوێستهكهی بۆ رەتكردنەوەی گشت شێوەكانی توندوتیژی و تیرۆر و توندڕەوی.