به‌غدا و واشنتن لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن
بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نزار خه‌یروڵڵا و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ماتیۆ توله‌ر، له باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی ته‌كنیكی هاوبه‌ش گفتوگۆیان كرد.
K24 – هه‌ولێر:
بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نزار خه‌یروڵڵا و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ماتیۆ توله‌ر، له باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی ته‌كنیكی هاوبه‌ش گفتوگۆیان كرد.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، هه‌ردوولا باسیان له‌وه كردووه، خێرا ده‌ست بكرێت به كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام و بڕیاره‌كانی خولی سێیه‌می گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌غدا و واشنتن باسیان له قۆناغی نوێی هاوكاری ئه‌منی نێوانیان كردووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت راهێنانی زیاتر به هێزه عێراقییه‌كان بكرێت و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان بچنه ده‌ره‌وه.