ئێران بەرھەمھێنانی یەكەم قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەڕێژەی لهسهدا 60 راگەیاند
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانی، محەمەد باقر قالیباف، ئەمڕۆ ھەینی رایگەیاند، زانا ئێرانییەكان توانییان قەبارەی "یۆرانیۆمی پیتێندراو" بەڕێژەی 60% بەدەستبێنن.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، لە تویتێكدا لە سەر لاپەڕەی فەرمی خۆی لەسەر پێگەی تویتەر نووسیی: "بە شانازییەوە رایدەگەیەنم لە كاتژمێر 00:40 شەوی رابردوو ژمارەیەك لە زانا گەنجەكانی ئێرانی توانییان بەرھەمی یۆرانیۆمی پیتێندراو بەڕێژەی 60% بەدەستبێنن".
قالیباف لە تویتەكەیەدا گوتیشی: "ئەم سەركەوتنە لە گەلی بوێری ئێرانی ئیسلامی پیرۆز بێت، ویستی گەلی ئێران پەڕجوو درووستدەكات و گشت پیلانێك پوچەڵ دەكاتەوە".
ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویكردهوه، ئێران له ههر كاتژمێرێكدا 9 گرام یۆرانیۆمی پیتێندراو بهرههم دههێنێت.
سەرۆكی ئێران، حەسەن رۆحانی دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاندبوو، "لە حاڵەتی ھەڵگرتنی سزا ئابوورییەكان لەسەر ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% و 60% رادەگرین"، گوتیشی: لە حاڵەتێكدا ئەگەر واشنتن گەڕایەوە ناو رێككەوتنی ئەتۆمی رێژەی پیتاندن لە ئێران لە 3.37% زیاتر نابێت.