داوا ده‌كرێت ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئێران ده‌ست له كاروبارى په‌رله‌مان وه‌رنه‌ده‌ن
سەرۆکی فراكسيۆنى ریفۆرمخوازانی پەرله‌مانی ئێران داوا دەکات دەزگا ئەمنییەکان دەست لە کاروباری پەرله‌مان وەرنەدەن.
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی فراكسيۆنى ریفۆرمخوازانی پەرله‌مانی ئێران داوا دەکات دەزگا ئەمنییەکان دەست لە کاروباری پەرله‌مان وەرنەدەن.
سەرۆکی فراکسيۆنی ریفۆرمخوازان و لایەنگرانی حکوومەت لە پەرله‌مانی داهاتووی ئێران، لە مەڕ دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکان لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی خولی دەیەمی پەرله‌مان هۆشداری دا.
محەممەد رەزا عارف، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرق کە رۆژی پێنج شەممە بڵاو کرایەوە داوای لە هەموو دامەزراوەکانی دەرەوەی پەرله‌مان کردووە دەست لە کاروباری پەرله‌مان وەرنەدەن و لێ گەڕێن پەرلەمانی دەیەمی ئێران خۆی بڕیار لەسەر کارەکانی خۆی بدات.
بە گوتەی عارف، لە سێ هه‌فته‌ى رابردوودا کەسانێک بەڵێنی هێندێک ئیمتیازیان بە ژمارەیەک ئەندام پەرله‌مان داوە و ئەمەش شیاوی پەرلهمانێک نییە کە دەبێت خۆی سەرچاوەی هەموو بڕیارەکان بێت.
عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئیستای پەرله‌مانی ئێران و محەممەد رەزا عارف سەرۆکی فراكسيۆنى ریفۆرمخوازان دوو كانديدى سەرەکی بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی خولی نوێی پەرله‌مانی ئیرانن.